Accessibility links

شەڕو پێکدادان لە نزیک عەین عیسا


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت ڕۆژی یەکشەممە جموجۆڵی سەربازی تورکیا لە نزیک عەین عیسا بەدی دەکرێت لە کاتێکدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە دەفڕن. ئەمەش پاش شەڕوپێکدادانەکانی ڕۆژی شممە لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەکەدا.

ڕێکخراوەکە دەڵێت لە ناوچەی عەین عیسا ڕۆژی شەممە هێرشێکی سەختی پیادە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە ئەنجام درا کە تیایدا چەکی قورس و فڕۆەکی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی تورکیا بەکارهاتووە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیش ڕایگەیاندووە کە لەشکری تورکیا و چەکدارانی سەر بە تورکیا لە سێ لاوە هێرشێکی سەختیان بە پشتیوانی تۆپخانە و هێزی ئاسمانی کردۆتە سەر عەین عیسا.

هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکراتیش ڕەخنەی توندیان لە لایەنی ڕوسیا گرتووە و گوتوویانە " ئەم هێرشانە لە بەرچاوی هێزی ڕوسیا کراوەو ئەوانیش هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە".

لە

XS
SM
MD
LG