Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل کۆبونەوەیەکی گرژی کابینەکەی بەڕیوەدەبات


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ ڕێبەرایەتی کۆبونەوەی کابینەیەک دەکات کە گرژی و ئاڵۆزی پێوە دیارە. ئەمەش یەکەم کۆبونەوەیەتی لەو کاتەوەی وەزیری دادی ئیسرائیل ڕایگەیاند نەتەنیاهۆ تاوانبار کراوە بە وەرگرتنی بەرتیل، ساختەکاری و شکاندنی متمانە.

نەتەنیاهۆ لە میانەی کۆبونەوە هەفتانەکەی ڕۆژی یەکشەممەیدا هیچ باسی لەو تاوانبارکردنە کرد. بەڵکو زۆر ئاسایی بوو و باسی لە بابەتی ئێران، هەڕەشەکانی کەرتی غەززە و کاروباری ناوخۆیی کرد.

وەزیرەکانی کە بە شێوەیەکی ئاسایی هەمیشە قسەی خۆیان دەکەن بەڵام لەم کۆبونەوەیەدا بێدەنگییان پێوە دیار بوو. ئەمەش یەکەم دەرکەوتنی گشتییان بوو لەو پاش ڕاگەیاندنەکەی وەزیری داد لە ڕۆژی پێنجشەممە.

پارتەکەی نەتەنیاهۆ لەمێژە بەڵێنیان داوە پشتیوانی پشتیوانی تەواو لە ڕێبەرەکەیان بکەن، بەڵام ڕکابەری سەرەکی لە ناو خودی پارەتەکە داوا دەکەن دەستبەجێ دەنگدانی پێشوەخت ئەنجام بدرێت تا ڕێبەرەکەیان بگۆڕن ئەمەش یەکەم نیشانەی سەرهەڵدانی ناو پارتەکەیە.

XS
SM
MD
LG