Accessibility links

ئاژانسی چاودێری ئەتۆمی جیهانی: دەبێت ئێران وردەکاری دەزگای ناوکی نهێنی ئاشکرا بکات


سەرۆکی ئاژانسی چاودێری ئەتۆمینەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئێران هیچ وردەکاریی زیاتری نەداوە لە بارەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە شوێنێک کە ئاشکرا نەکراوە.

کۆرنێل فێروتا بەرێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی بە وەکالەت، ڕۆژی پێنجشەممە بە دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسەکەی ڕاگەیاند کە بڕیاربوو کۆبونەوەیەک لە هەفتەی داهاتوو بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لە تاران ئەنجام بدرێت.

فێروتا بە وڵاتانیئەندامی IAEAڕاگەیاند دوو هەفتە لەمەوبەر پشکێنەرەکانی نیشانەکانی یۆرانیۆمیان لە "شوێنێکی کە ئێران بۆ ئاژانسەکەی ئاشکرا نەکردووە" بینیوە. ئەمەش وا دیارە ئەو قسەوباسەی ئەمەریکا و ئیسرائیل پشتڕاست دەکاتەوە کە باس لە عەمبارێکی نهێنی ناوکی ئێران دەکەن.

XS
SM
MD
LG