Accessibility links

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی: زیاتر لە 100 کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کوژراون


ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی (Amnesty International) ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند بەلایەنی کەم 106 خۆپیشاندەر لەو کاتەوەی ناڕەزاییەکان لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە ئێران سەری هەڵداوەلە 21 شاری جیاوازدا کوژراون.

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند " ڕێکخراوەکە لەو بڕوایەدایە ژمارەی کوژراوەکان لە ڕاستیدا زۆر لەوە زیاترن کە ڕاگەیاندراوە، هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ڕەنگە 200 کەس کوژرابن."

ناڕەزایـیەکان هەرچەندە پاش زیادکردنی نرخی بەنزین دەستیانپـێکرد، بەڵام ئاکامی کەڵەکەبوونی کێشەکانی خەڵکە کە بە دەست گرانی و خراپی باری ئابوری و فشارەکانی حکومەت دەناڵێنن.

لە ئێستادا حکومەتی ئێران هێڵی ئنتەرنێتی بڕیوە تاوەکو وڵاتەکە لە جیهان داببڕێت و نەهڵێت ڕاستیەکان ئاشکراببن. بەپـێی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کوژراو و برینداری ئاکامی سەرکەوتکردنەکانی حکومەت زۆر لەوە زیاترە کە لایەنە فەرمیـیەکانی ئێران ڕایدەگەیەنن.

XS
SM
MD
LG