Accessibility links

ئەردۆغان: دەزانین پشتیوانی ئەمەریکا بۆ یەپەگە دەستبەجێ کۆتایی‌پـێنایەت


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند تورکیا دەزانێت پشتیوانی ئەمەریکا بۆ یەپەگە دەستبەجێ کۆتایی‌پـێنایەت، بەڵام شەڕی ئانکەرە دژ بە یەپەگە بەردەوام دەبێت.

لە میانەی قسەکانیدا بۆ ئەندامانی ئاکەپە ئەردۆغان گوتی تورکیا بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژ بە یەپەگە هەتا ئەو کاتەی هەمو هەڕەشەکانیان دژ بە تورکیا نامێنێت و هەمویان لەناو دەچن. ئەو گوتیشی هیچ بەرنامەیەک لە هەرێمەکە جێبەجێ ناکرێت بەبێ ڕەزامەندی و پشتیونی تورکیا.

XS
SM
MD
LG