Accessibility links

تورکیا بەکارهێنانی سیستمی S-400ی ڕوسیایی دەستپێدەکات


سەرباری هەڕەشەی سزاکانی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر تورکیا، کاربەدەستێکی باڵای هێزی بەرگری تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی سیستمی موشەکی S-400ی کە لە ڕوسیا کڕیبووی.

کڕینی سیستمە موشەکییەکە و ناردنی لەلایەن ڕوسیا بۆ تورکیا لەمانگی 7 دا بوو بەهۆی گەورەترین لێکترازان لەنێوان هەردوو هاوپەیمانەکەی ناتۆ واتە تورکیا و ولایەتە یەکگرتووەکان.

مانگی پێشوو ولایەتە یەکگرتوەکان ڕایگەیاندبوو تورکیا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک سزا دەبێتەوە بەپێی یاسای دارێژراوی 2017 ئەگەر ئەو سیستمە موشەکییەی S-400 بەکاربهێنێت.

سەرۆکی بەرێوبەرایەتی کاروباری بەرگری تورکیا ئیسماعیل دەمیر بە ئاژانسی CNN Turk ڕاگەیاند "ئەمە ڕاست نییە ئێمە بەهۆی کەسێکەوە ئەمە بەکارنەهێنین، ئەو سیستمە موشەکییەی ئێمە کڕیومانە پێویستمان پێیەتی و پارەمان پێیداوە." هەروەها دەشڵێت " ئێمە ئەو ئەرکەی لەسەرمانە جێبەجێی دەکەیەن و ئەو سیستمەش ئیتر بەکاریدەهێنین و چۆنێتی بەکارهینانەکەشی وەستاوە لەسەر بڕیارێک کە دواتر بڕیاری لەسەر دەدەیەن."

ئەم گرفتە لەسەردانەکەی سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و بینینی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پتر باسکرا و وتوێژیان لەسەر کردبوو.

لەکاتێکدا ئەمریکا تورکیای لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دەرکردووە و هاوکات ناشتوانێت ئەو فڕۆکانە بکرێت.

XS
SM
MD
LG