Accessibility links

هێرشی موشەکی فەلەستینییەکان و هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل ئاگربەستە هەستیارەکە دەشێوێنن


ملیتانە فەلەستینیەکان ڕۆژی شەممە دوو موشەکیان لە کەرتی غەززەوە هەڵداوە بۆ باشوری ئیسرائیل و لەشکری ئیسرائیلیش بە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجی ملیتانەکان وەڵامی داوەتەوە.

دەنگی ئامێری هۆشیارکردنەوە لە نیوەشەودا لە شاری بەرشەبای باشوری ئیسرائیل بیسترا کە هۆشداری ئاگرکەوتنەویە دا. لەشکر ڕایگەیاند سیتمی دژە موشەک ڕێگری لە هەردوو موشەکەکە کرد.

چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی ملیتانەکانی حەماس، ئەو گروپەی کە فەرمانڕەوایەتی کەرتی غەززە دەکات. هیچ زیانێکی گیانی لەو هێرشانەدا ڕانەگەیەندراوە.

موشەکەکانی شەوی شەممە دوو ڕۆژ پاش ئەو ئاگربەستە بوو کە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە توندوتیژی نێوان ئیسرائیل و گروپی ملیتانی فەلەستینی جیهادی ئیسلامی ئەنجام درا.

خراپترین شەڕ لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا لە شەوی سێشەممە دەستیپێکرد کاتێک ئیسرائیل سەرکردەیەکی باڵای گروپی جیهادی ئیسلامی سەر بە ئێرانی کوشت.

کاربەدەستانی تەندروستی کەرتی غەززە دەڵێن لە ماوەی توندوتیژییەکانی دووڕۆژدا بەلایەنی کەم 34 فەلەستینی کوژران کە نزیکەی نیوەیان خەڵکی سڤیل بوون. لە هەمانکاتتدا ملیتانەکان سەدان موشەکیان گرتە باشوری ئیسرائیلو هەتا باکوری تەل ئەڤیڤیش. ئەمەش وای کرد پشێوی لە نێو خەڵکیدا دروست بێت و بچنە پەناهگاکان. دەیان ئیسرائیلی بریندار بوون.

لە تەواوی ئەو توندوتیژییەدا حەماس کە دەسەڵاتی سەرەکییە لە کەرتی غەززە بێ دەنگ بوو و ڕەنگە هەر ئەمەش بوو وای کرد توندوتیژییەکان پەرە نەسێنێت. هەرچەندە ڕۆژی شەممە لەشکری ئیسرائیلی ڕایگەیاند حەماس بە بەرپرسیار دەکات بەرامبەر هەر هێرشێک کە لە غەززەوە بکرێت. لە بەیاننامەیەکدا لەشکر ڕایگەیاند " حەماس ڕووبەڕووی دەرەنجامی هەر هێرشێک دژ بە خەڵکی سیڤیلی ئیسرائیلی دەبێتەوە".

XS
SM
MD
LG