Accessibility links

چالاکوانان: بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە باکوری سوریا 12 کەس دەکوژرێن


چالاکوانانی سوریا و وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕادەگەیەنن بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک ڕۆژی شەممە لە شارۆچکەیەکی باکوری سوریا کە لەلایەن ئەو ‌هێزانەوە کۆنترۆڵ کراوە کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، بەلایەنی کەم 12 کەس کوژراون و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.

لەو کاتەوەی تورکیا لەشکرکێشی کردە ناو سوریا ئەمە چەندین تەقیەنەوەیە لە باکوری سوریا ڕووبدات و ژمارەیەک خەڵکیش بەهۆی ئەو تەینەوانە کوژراو و بریندار بوون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت 14 کەس لە ناویاندا 9 سڤیل لە تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممەی شارۆچکەی ئەلباب لە پارێزگای حەلەب کوژراون. نێوەندی میدیای حەلەب ڕادەگەیەنێت 12 کەس لە تەقینەوەیەکی نزیک وێستگەیەکی پاسی شارۆچکەکە کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت تەقینەوەکە 18 کەسی تێدا کوژراوەو هێزەکانی پاراستنی گەل بەو تەقینەوەیە تاوانبار دەکات.

هەتا ئێستاش کەس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

ئۆپۆزسیۆنی سوریایی سەر بە تورکیا لە هێرشەکانی ساڵی 2016 و 2018 دەستیان گرت بەسەر بەشێکی زۆری پارێزگای حەلەب لە ناویاندا شارۆچکەی ئەلبابیش.

لە مانگی ڕابوردووشدا تورکیا لەشکرکێشی زیاد کرد و هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ژێر دەستی کوردەکاندا بوو.

ڕۆژی دووشەممەش سێ تەقینەوەی ئۆتۆمبێل لە شاری قامشلۆی نزیک سنوری تورکیا ڕوویداو زیاتر لە 6 کەس کوژران.

لە 2 ی مانگی 11 ش بەهۆی تەیقینەوەیەکی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو 13 کەس لە شارۆچکەی گرێ سپی کوژران.

XS
SM
MD
LG