Accessibility links

لێندسی گراهام بۆ ئەردۆغان: دەتەوێت کوردێک بهێنم ڤیدیۆیەکت پیشان بدات کە هێزەکانت چییان کردووە


سیناتۆری کۆماری نوێنەری کارۆلاینای باشوور، لێندسی گراهام لە میانەی کۆبونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی توندی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گرت لەسەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو سوریا و هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکان.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی فۆکس دەڵێت لە میانەی ئەو کۆبونەوەیەی نێوان ترامپ و ئەردۆغان کە ژمارەیەک سیناتۆریش لەوێ بوون ڕەخنە لە ئەردۆغان گیراوە. بە پێی وتەی یاردەدەرەکان سیناتۆر گراهام بە ئەردۆغانی گوتووە " تۆ کارێکت کرد کەس بڕوای نەدەکردڕووبدات، ئەوەیش ئەمەریکاییەکانت یەک دەنگ کرد لە دژی تورکیا".

کەناڵی فۆکس ئەوەشی پشتڕاست کردۆتەوە کە ئەردۆغان ئایپادەکەی دەرکردووەو هەوڵی داوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی پرۆپاگەندا پیشان سیناتۆرەکان بدات کە کوردەکان وەکو تیرۆرست نیشان بدات. بەڵام لێندسی گراهام وەڵامی داوەتەوەو گوتویەتی " دەتەوێت کوردەکانیش بهێنم ڤیدیۆیەکت نیشان بدەن کە هێزەکانی تۆش چییان کردووە؟"

گرام دەڵێتبە تایبەتی لەوە توڕە بووە کە ئەردۆغان وەها نیشانی داوە ئەرکی سەرەکی شەڕی داعش لە سەر شانی ئەوان بووە، ئەمەش لە کاتێکدا کە هەمو زیانەکانی شەڕی داعش لە هێزە کوردەییەکان کەوتووە.

سیناتۆر تێد کروزی نوێنەری تێکساس کە ئەوەیش لە کۆبونەوەکە ئامادە بوو لە بەیاننامەیەکی پاش کۆبونەوەکەدا گوتی " لە کاتێکدا هاوپەیمانی ئێمە لەگەڵ تورکیا گرنگە بۆ هێشتنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، بەڵام هێرشەکانی تورکیا دژ بە هاوپەیمانە کوردەکانمان کە مێژوویەکی درێژدەمیان هەیە لە پشتگیری کردن لە ئەمەریکا دژ بە دوژمنەکانمان، بە تەواوەتی مایەی قبوڵ کردن نییە."

هاوکات تورکیا لە ئەمەریکا توڕەیە بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لەو هێزە کورییانە دەکات کە ئەو بە هەڕەشە لێیان دەڕوانێت و هەروها بۆ ئەوەی کە ئامادەش نییە فەتحوڵا گولەنی دانیشتوی ئەمەریکا ڕادەستی تورکیا بکاتەوە کە تورکیا بە ئەنجامدەری سەرەکی هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016ی دەزانێت.

XS
SM
MD
LG