Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە ئەفغانستان 12 کەس دەکوژرێن


بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بەلایەنی کەم 12 کەس کوژراون و نزیکەی 20 کەسی تریش بریندار بوون لە ناویاندا منداڵیش.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانی نەسرەت ڕەحمانی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە توتێکدا ڕایگەیند ئامانجی تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەکی تایبەتی ئاسایشی بیانی بووە. ئەو گوتی چوار کارمەندی ئەو کۆمپانیایەش لە نێو بریندارەکاندان، بەڵام زانیاری زیاتری نەداوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ. بەڵام زۆربەی جار ملیتانەکانی تالیبان یان شانەی داعش لە ئەفغانستان بەرپرسیارێتی هێرشی لەو جۆرەیان گرتۆە ئەستۆ.

ئەم توندوتیژییەی ڕۆژی چوارشەممە ڕۆژێک پاش ئەوە دەێت کە سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی سێ زیندانی پلە باڵای تالیبانی لە زیندان ئازاد کرد بەرامبەر ئازاد کردنی دوو بارمتەی ڕۆژئاوایی کە یەکێکیان ئەمەریکایی بوو ئەوەی تریان ئوسترالی.

ئەو دوو بیانییە مامۆستا بوون لە زانکۆی کابول بەر لەوەی لە مانگی 8 ی ساڵی 2016 بڕفێندرێن.

هاوکات کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە بۆ دووهەم جار ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەفغانستانی دووا خست.

بڕیار بوو کۆمسیۆنەکە یەکەم ئەنجام لە ڕۆژی 14 ی مانگی 11 بڵاو بکاتەوە پاش ئەوەی کە نەیتوانی لە 19 ی مانگی 10 وەکو سەرەتا بڕیاری لەسەر درابوو بڵاوی بکاتەوە. بەڵام گوتەبێژی کۆمسیۆنەکە ئەبدول عەزیز ئیبراهیمی گوتی ئەنجامەکان ڕاناگەیەندرێن هەتا ئەو کاتەی چارەسەری گرفتە تەکنیکییەکان بە تەواوەتی نەکرێن.

XS
SM
MD
LG