Accessibility links

گرفتی ئاژەڵان بەهۆی وشکەساڵی لە زیمبابوێ


ئاژانسی پارکەکانی زیمبابوێ دەڵێت زیاتر لە 200 فیل بەهۆی وشکەساڵییەوە مردوون و بەرنامەیان هەیە بەشێکی زۆر لە ئاژەڵەکان بگوێزرێنەوە بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان و ئاڵۆزییەکان.

گوتەبێژ تیناشی فەراۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاندلە مانگی 10 وە هەتا ئێستا بەلایەنی کەم 200 فیل تەنها لە پارکی نیشتمانی هوانگ مردوون و وشکەساڵی کاری کردۆتە سەر پارکەکانی تریش.

ئەو گوتیژمارەیەک ئاژەڵەکانی تری وەکو ، زەڕافە، گامێش و ئاسکی کێویش مردوون و ڕەنگە بارودۆخەکە خراپتربێت بۆ ئاژەڵان ئەگەر باران نەبارێت.

بەشێکی زۆری ئاژەڵەکان لە پارکی سەرەکی نیشتمانی زیمبابوێ هاتوونەتە دەرێ بۆ ناو کۆمەڵگاکان بۆ گەڕان بە دوای خۆراک و ئاودا. کاربەدەستان دەڵێن تەنها لەم ساڵدا 33 کەس بەهۆی ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئاژەڵدا گیانیان لەدەست داوە.

ئاژانسەکە دەڵێت بەرنامەی گواستنەوی نزیکەی 600 فیل، دوو سەردەستەی شێرەکان و چەند جۆری ئاژەڵی تری هەیە بۆ باشوری وڵاتەکە کە پارەکەکانی ئەوێ کەمتر وشکەساڵی کاریتێکردوون.

XS
SM
MD
LG