Accessibility links

ئەڵمانیا یادی 30 ساڵەی ڕووخانی دیواری بەرلین دەکاتەوە


ڕۆژی شەممە ئەڵمانیا یادی 30 ساڵەی ڕوخانی دیواری بەرلینی کردەوە، ساتەوەختێکی گرنگ لەو ڕووداوانەی کە کۆمۆنیستی لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا داگرت.

ڕێبەرانی ئەڵمانیا، پۆلۆنیا، هەنگاریا، سلۆڤاکیا و کۆماری چیک لەو ڕێوڕەسمەی برناوەر شتراسا بەشداریان کرد کە بەشێکی پاشماوەی دیوارەکەی بەرلینی لێ ماوە.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ گوتی " دیواری بەرلین مێژووە ئەمە فێرمان دەکات کە هیچ دیوارێک ناتوانێت ئازادییەکانی خەڵکی کۆتوبەند بکات جا گرنگ نییە چەنێک بەرز و بەرین بێت."

هەر بەبۆنەی یادی ئەوە ڕۆژەوە پەیکەرێکی نوێی 40هەمین سەرۆکی ئەمەریکا ڕانۆڵد ڕەیگن لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەرلین دانرا. دیواری بەرلین لە سەردەمی سەرۆکی ئەمەریکا ڕانۆڵد ڕەیگن لە 9 ی مانگی 11 ی ساڵی 1989 ڕووخێندرا.

پەیکەری سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا ڕانۆڵد ڕەیگن لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەرلین
پەیکەری سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا ڕانۆڵد ڕەیگن لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەرلین

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ ڕۆژی هەینی لە ڕێوەڕەسمی گەیشتنی پەیکەرەکە ئامادە بوو. ئەو پەیکەرە گوزارشت لە گوتارەکەی سەرۆک ڕەیگن دەکات لە ساڵی 1987 کە تیایدا فشار دەخاتە سەر سەرۆکی سۆڤیەتی ئەو کاتە میخائیل گورباشێڤ بۆ " شکاندنی ئەو دیوارە."

دیواری بەرلین
دیواری بەرلین

دوو ساڵ پاش ئەوەی دیوارەکە ڕووخێندرا پاش ڕاگەیاندنێکی چاوەڕوان نەکراوی کاربەدەستانی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا کە گوتیان ئێتر ڕۆژهەڵاتییەکانی ئەڵمانیا دەتوانن بڕۆن بۆ ڕۆژئاوا. خەڵکی بەرلین دەستبەجێ چەکوشیان هەڵگرت و ڕوویان کردە دیوارەکە بۆ شکاندنی ئەو بەربەستە و خۆیان دیوارەکەیان بە دەستی خۆیان شکاند.

XS
SM
MD
LG