Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق داوا دەکات ژیان بەرەو دۆخی ئاسایی بگەڕێتەوە


سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هەرچەندە خۆپیشاندانەکان گرنگ بوون بۆ چاکسازی، بەڵام دەبێت ڕێگە بدرێت ژیان لە وڵاتەکەدا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی. ئەو گوتی " خۆپیشاندانەکان گوشار دەخەنە سەر هێزە سیاسییەکان و حکومەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری تاوەکو رێڕەوەکە راستبکەنەوە و گۆڕانکارییەکان پەسندبکەن. پێویستە خۆپیشاندانی ئاشتیانەش هاوکاربێت بۆئەوەی ژیان بەرەو دۆخی ئاسایی خۆی بگەڕێتەوە."

سەرۆک وەزیری عێراق لە بەیاننامەیەکدا گوتیشی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا چاکسازی لە سیستمی هەڵبژاردن ڕادەگەیەندرێت.

بەیاننامەکەی عادل عەبدول مەهدی لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی تەندروستی عێراقی ڕایانگەیاند هێزەکانی ئاسایش لە بەغدا بە بەکارهێنانی هەنارۆکی دەنگ و گازی فرمێسکڕژێنئەو پردەیان لە خۆپیشاندەرانی دژە حکومەت پاککردۆتەوە کە کردوویانە بە شوێنی سەرەکی خۆیان و پێکدادانێکی زۆریش لە نێوان خۆپیشاندران و هێزەکانی ئاسایش ڕوویدا.

ڕووبەڕووبونەوەکەی ڕۆژی شەممە لە سەر پردی سنەک وای کرد خۆپیشاندەران بگەڕێنەوە بۆ مەیدانی خەیلانی و بەهۆی پێکدادانەکان 35 کەس بریندار بوون.

شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە عێڕاق لە سەرەتای مانگی ڕابوردوودا دەستیپێکرد هەتا ئێستا ئێستاش بەردەوامە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە 250 کەس بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانە گیانیان لەدەست داوە.

XS
SM
MD
LG