Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە گرێ سپی ژمارەیەک خەڵکی سڤیل دەکوژرێن


کاربەدەستانی تورکیا و ڕێکخراوەکانی چاودێری ڕادەگەیەنن بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕیژکراو لە بازارێکی شارۆچکەی گرێ سپی سوریا کە ئێستا لەلان هێزەکانی تورکیاوە کۆنترۆڵ کراوە، بەلایەنی کەم 13 کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت 13 کەسی سڤیل کوژراون و 20 کەسی تریش لەو هێرشەدا بریندار بوون کە تورکیا شەرڤانە کوردەکانی پێ تاوانبار دەکات.

لە هەمانکاتدا ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت 14 کەسی سڤیل و چەکدارانی سەر بە تورکیا لەو هێرشەدا کوژراون.

XS
SM
MD
LG