Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان 9 منداڵ دەکوژرێن


پۆلیس لە ئەفغانسان ڕادەگەیەنێت بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو 9 منداڵ گیانیان لەدەستداوە لە کاتێکدا ڕۆژی شەممە دەچوون بۆ قوتابخانە.

گوتەبێژی پۆلیس خەلیل ئەسیر گوتی بۆمبە چێندراوەکە لە پارێزگای تەخاتری باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە تەقیوەتەوە.

ئەسیر ڕایشیگەیاند تالیبان ئەو بۆمبانە دەچێنن بۆ پاککردنەوەی ڕێگەی خۆیان بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ یەکێک لەو بۆمبانە بە منداڵانی خوێندنگای سەرەتاییدا تەقییەوە.

جەواد هجری گوتەبێژی پارێزگای تەخار بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند تەمەنی مناڵەکان لە 8 بۆ 12 ساڵان بوون و هەمویان خوێندکاری سەرەتایی بوون. هجری هەروەها تالیبانی بەو ڕووداوە تاوانبار کرد.

تالیبان کە کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەی لە دەستدایە و شەڕ دەکات بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا، لەسەر ئەو ڕووداوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.

ئەم ڕووداوەی ڕۆژی شەممە دوواین ڕووداوە کە قوربانی خەڵکی سڤیلی لێبکەوێتەوە لە کاتێکدا لەم ساڵ زیانەکانی سڤیلییەکان زۆر زیادیان کردووە سەرەڕای وتووێژەکانی نێوان ئەمەریکا و تالیبان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ڕابوردووا ڕایگەیاند لە نێوان مانگی 7 بۆ ماگی 9 ، 4 هەزار و 313 کەسی سڤیل کوژراون یان بریندار بوون. ئەمەش لە سەدا 40ی زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابوردوو.

The

XS
SM
MD
LG