Accessibility links

فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی داعش لە عێراق دەکەن


وەزیری بەرگری فەرەنسا ڕۆژی هەینی لە تویتێکد ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی ڕۆژی پێنجشەممە چەندین حەشارگەو تونێلی گروپی دەوڵەتی ئیسلامییان لە باکوری ڕۆژئاوای عێراق کردە ئامانج.

فلۆرنس بارلی پابەندبوونی پاریسی بۆ درێژەدان بە بەرەنگاربوونەوەی جیهادییەکان لەو ناوچەیە دووپات کردەوە و گوتیشی لەگەڵ ئەو تیرۆرستانە بێبەزەیی دەبین کە لە ناوچەکەدان.

ئەو ڕایشیگەیاند کە هەڵوێستی فەرەنسا بەرامبەر بە تیرۆرسم هەڵوێستێکی نەگۆڕە. ئاماژەی بە کشانەوەی ئەم دوواییەی هێزەکانی ئەمەریکاش کرد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

XS
SM
MD
LG