Accessibility links

دەنگدانی تەواوی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لێکۆڵێنەوەکان بۆ لەکارخستنی سەرۆک ترامپ


لەم هەفتەیەدا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ دەدەن لەسەر لێکۆڵینەوە بۆ متمانە لێسەندنەوە لە سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئەمەش بڕیار لەسەر قسانەی کۆشکی سپی دەدات کە دەڵێت لێکۆڵێنەوەکان ناڕەوایانەیە.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پلۆسی کە دیموکراتە، ڕۆژی پێنشەممەی بۆ دەنگدان دیاری کردووە و لە نامەیەکدا بۆ ئەندامانی کۆنگرێسی نوسیوە دەیەوێت " هیچ گومانێک نەهێڵێت" لەسەر پرۆسەکە.

پیلۆسی دەڵێت بڕیاری لێکۆڵینەوە بۆ لەکارخستن " لێکۆڵینەوەکانی ئێستا دووپات دەکاتەوە، پرۆسەکانی دانیشتنی کۆنگرێس ڕێکدەخات کە بۆ ئەمەریکاییەکانیش کراوەبێت، ڕێکارەکان دەستنیشان دەکات بۆ گواستنەوەی بەڵگەکان بۆ کۆمیتەی دادوەری و مافە یاساییەکانی سەۆرک و ڕاوێژکاری دیاری دەکات."

ترامپ و پشتیوانە کۆمارییەکانی لێکۆڵینەوەکان بۆ لەکارخستن بە ناڕەوا دەبینن بەهۆی ئەوەی لە پشتی دەرگای داخراوەوە ئەنجام دەدرێن و ئەنجومەنی نوێنەران هەرگیز دەنگی لەسەر نەداوە. پیلۆسی دەڵێت ئەم قسانە " هیچ بەهایەکیان نییە."

هیچ یاسایەک نییە کە ئاماژە بەوە بکات تەواوی ئەنجومەنی نوێنەران لێکۆڵینەوەیەک پەسەند بکات و پارتی زۆرینە کە ئێستا دیموکراتە، ڕێساکان بۆ پرۆسەیەکی لەکارخستن دیاری بکات.

XS
SM
MD
LG