Accessibility links

خۆپێشاندانه‌کان له‌ عێڕاق هه‌ر وا به‌رده‌وامن


خۆپێشاندان له‌ پێش هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له‌ سه‌ر پردی جومهوریه‌،به‌غداد، یه‌کشه‌م 27ی 10ی 2019

له‌ وه‌تا خۆپێشاندانه‌کان له‌ حه‌وتووی ڕابردوو ده‌ستیان پێکرد تا ئێستا زیاتر له‌ 60 خۆپێشانده‌ر کوژراون و سه‌دان که‌سیش برینداربوونه‌.

‌به‌ گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیتێرز هه‌زاران خۆپێشانده‌ری عێڕاقی یه‌کشه‌مه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ شاری به‌غدا درێژه‌یان به‌ خۆپێشاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی دا .

خۆپێشانده‌رێک گوتی: "ئێمه‌ له‌ هه‌وڵ داین هه‌موو حکومه‌ت لابه‌رین."

گه‌نجانی خۆپێشانده‌ر به‌ربه‌ستێان له‌ سه‌ر ئه‌و پرده‌ دانابوو که‌ بۆ هه‌ریمی سه‌وزی به‌غدا ده‌چێت و هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسک ڕێژیان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپێشانده‌ران به‌کارهێنا.

به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزمی حکومه‌تی عێڕاق یه‌کشه‌مه‌ له‌ لێدوانێکدا گوتی ئه‌و هێزه‌ی بۆ ناوچه‌ و شه‌قامه‌کان ناردووه "تا له‌ به‌رامبه‌ر که‌سانی سه‌ره‌ڕۆ خانووبه‌ره‌کانی حکومه‌ت بپارێزن."

سه‌رچاوه‌کانی پزشکی و ئاسایش گوتیان 42 که‌س له‌ ماوه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌دا برینداربوونه‌.

له‌ ڕۆژه‌کانی هه‌ینی و شه‌مه‌ لانی که‌م 69 که‌س کوژران و سه‌دان که‌سی برینداربوون له‌ ده‌مێکدا خۆپێشانده‌ران له‌ گه‌ڵ هیزه‌کانی ئاسایش و تاقمه‌کانی چه‌کداری تر تووشی پێکدادان هاتن.

شه‌مه‌شه‌و‌ هێزه‌کانی دژه‌ تێرۆر ‌ ده‌یان‌ خۆپێشانده‌ریان له‌ شاری ناسریه کوته‌ک کاری کرد و قوڵبه‌ستیان کردن.‌

یه‌که‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم گوتی ئامۆژگاری کراوه‌ که‌ "هه‌موو پێوانه‌یه‌کی پێویست به‌ کاربێنێت" بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ خۆپێشاندان له‌ دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر عادل عه‌بدلمه‌هدی بهێنێنن.

ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ گه‌وره‌ترین گرفت له‌ به‌ر ده‌م سه‌رۆک وه‌زیره‌ له‌ وه‌تا ساڵێک له‌ مه‌وپێش که‌ هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

XS
SM
MD
LG