Accessibility links

دیموکراتەکان داوای بەڵگە لەسەر پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا لە وەزارەتی دەرەوە دەکەن


دیموکراتەکان لە میانەی هەوڵەکانی لێکۆڵینەوە بۆ شیانی لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆک ترامپ ڕۆژی چوارشەممە داوایان لە وەزارەتی دەرەوە کرد ئەو بەڵگەنامە سەرەکییانە بخاتەڕوو کە داواکراون لەسەر هەوڵەکانی ترامپ بۆ فشارخستنە سەر ئۆکرانیا تا لێکۆڵینەوە دەستپێبکات بۆ ئەوەی لە ئاستی سیاسی هاوکاری خۆی بکات.

یاسادانەران ڕایانگەیاند وەزارەتی دەرەوە ئیمەیلەکان، نامەکان، کەناڵە دیپلۆماسییەکان و زانیارییەکانی تری فایلەکانی چەند مانگی ڕابوردوو ڕاگرتووە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە فراوانکردنی لێکۆڵینەوەکانەوە هەیە.

سەرۆکی کۆمیتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ئادەم شێفی کۆمیتەی زانیارییەکان، ئیلۆت ئەنجلی کاروباری دەرەوەیی و کارۆلن مەلۆنی چاودێری ڕایانگەیاند ئەو زانیارییانەی " نێوەندی کڕۆکی لێکۆڵینەوەکانن بریتییە لە: هەوڵەکانی سەرۆک بۆ فشار خستنە سەر ئۆکرانیا بۆ دەستپێشخەری کردن لە لێکۆڵینەوەکان کە هاوکاری شەخسی خۆی و بەرژەوەندی سیاسی بکات ، نەک بەرژەوەندی وڵات."

ئەوان دەڵێن ئەو کەرەستانە بریتی بوون لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ کاربەدەستانی کەیڤ و زانیارییەکانی پێش و پاش تەلەفۆنەکەی ترامپ لە کۆتایی مانگی 7 لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زلینسکی کە تیایدا داوای ئەو لێکۆلێنەوەیەی کردووە لەسەر جۆ بایدن و ڕۆڵی کوڕەکەی هەنتەر بایدن لە کۆمپانیایەکی گازی ئۆکرانیدا.

XS
SM
MD
LG