Accessibility links

وەزیری بەرگری تورکیا نکوڵی لە هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیل دەکات


ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا دەڵێت هێزەکانی تورکیا و سەرهەڵداوانی سوریا " تاوانی جەنگیان" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام داوە لە ناو ئەو تاوانانەشدا بریتییە لە تاوانی گولەباران کردنی خەڵکی سڤیل. ڕێکخراوەکە هێزەکانی ئانکەرە بە ژمارەیەک سەرپێچی کردن و تاوانەکانی جەنگ، خەتابار دەکات.

ئانکەرە هیچ وەڵامێکی دەستبەجێی نەبوو بۆ ئەم تاوانبارکردنە بەڵام ڕۆژی شەممە لە میانەی گوتارێکی وەزیری بەرگری تورکیا هولوسی ئاکار لە شاری قەیسەری باسی لەو هەواڵانە کرد کە دەڵێن تورکیا خەڵکی سڤیلی کردۆتە ئامانج. ئاکار گوتی " ئەو قسانە بێ واتان کە دەڵێن هێرش دەکرێتە سەر کوردەکان و زیان گەیشتووە بە خەڵکی سڤیل. هەمو کەس پیێویستە بزانێت کە پەکەکە و یەپەگە نابێت نوێنەرایەتی کوردەکان بکەن و داعشیش نابێت نوێنەرایەتی ئیسلام بکات."

سەرەڕای ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن شەڕو پێکدادان لە ناوچەکە بەردەوامە هولوسی ئاکار دەڵێت ئێمە ئۆپەراسیۆنەکانمان ڕاگرتوو و ئەگەر ئەوان چەک دانەنێن ئەوا دەستپێدەکەینەوە.

XS
SM
MD
LG