Accessibility links

تورکیا کوردەکان بۆ سەرپێچی کردن لە ئاگربەستەکە تاوانبار دەکات


تورکیا ڕۆژی شەممە کوردەکانی سوریای تاونبار کرد بە سەرپێچی کردن لەو ئاگربەستەی کە لەگەڵ ئەمەریکا لەسەری ڕێککەوتوون.

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند 12 هێرشە لە سەرێکانی‌یەوە ئەنجام دراوە، یەکێک لە گرێسپی و یەکێکی تریش لە تەلتەمەر. بە گوێرەی بەیاننامەکەی وەزیری بەرگری تورکیا چەندین جۆری چەکی قورس و موشەکیش لەو هێرشانەدا بەکار هاتوون.

تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە قائیل بوو بە ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، بەڵام سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەینی هۆشداری دا تەواوی هێرشەکە دژ بە کوردەکان دەستپێدەکاتەوە ئەگەر لە سنوری " ناوچەی ئارام" نەکشێنەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا هەماهەنگی کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکە.

XS
SM
MD
LG