Accessibility links

ئەردۆغان ڕەخنە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەگرێت بەهۆی پشتگیری کردن لە کوردەکان


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە ڕەخنەی توندی لە هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا گرت بەهۆی پشتیوانی کردنیان لە شەڕڤانە کوردەکان و دەڵێت تورکیا وتووێژ لەگەڵ " ڕێکخراوێکی تیرۆستی" ناکات.

لە میانەی قسەکانیدا لە ئەستەنبوڵ سەرۆکی تورکیا پێشنیازەکانی بۆ نێوەندگیری لە نێوان تورکای و شەڕڤانە کوردەکان ڕەت کردەوە لە کاتێکدا لەشکری تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی لە باکوری سوریا.

بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات چ وڵاتێک پێشنیازی نێوەندگری کردووە ئەردۆغان گوتی " ئەوانە چ سەرۆک وەزیرێکن چ سەرۆکێکن؟ کەی بینوتانە وڵاتێک لەگەڵ ڕێکخراوێکی تیرۆستیدا لەسەر مێز دانیشتێت؟"

ئەو هەروەها هێرشی زارەکی کردە سەر ئەو وڵاتانەش کە داوای سزای نوێی ئابوری و ئابڵوقەی چەک دەکەن بۆ سەر تورکیا و گوتی " ئەوانەی کە وا بیردەکەنەوە کە دەتوانن تورکیا بگەڕێننەوە بەهەڵەدا چوون، بەهەڵەدا چوون."

تورکیای ئەندامی ناتۆ کوردەکانی سوریا بە تیرۆرست دەزانێت چونکە پەیوەندییان بە یاخیبوانی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیەوە هەیە. بەڵام هەمان ئەو هێزە کوردیانە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمەریکا بوون لە شەڕی دژ بە داعشدا.

XS
SM
MD
LG