Accessibility links

ئەڵمانیا ناردنی هەمو جۆرە چەکێک بۆ تورکیا قەدەغە دەکات


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا قەدەغە کردووە لەسەر هێرشەکانی دژ بە کوردەکان لە سوریا.

بە پێی لێدوانەکانی دەمڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، وەزیری دەرەوە هایکۆ ماس دەڵێت " بەهۆی لەشکرکێشی تورکیاوە حکومەتی فێدراڵی مەوڵەتی نوێ نادات بۆ ناردنی هەر جۆرە کەرەستەیەکی لەشکری کە دەشێ لەلایەن تورکیاوە لە سوریا بەکاربێت."

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا هۆشداری شیانی دانانی سزای ئابوریان داوە بەر تورکیا ئەگەر هێرشەکان ڕانەگرێت.

XS
SM
MD
LG