Accessibility links

هەسەدە: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا بۆتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش


هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕادەگەیەنن، هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا بۆتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش و داوا لە وڵاتانی هاوپەیمانی شەڕی داعش دەکەن کە ئاسمان بە ڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دابخەن.

لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا، کاربەدەستێکی باڵای هەسەدە ڕێدور خەلیل گوتی هێزەکانی هەسەدە بەردەوام بوون لە هاوکاری کردن لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دژ بە داعش تەنانەت لە کاتێکیشدا کە ئێستا دەبێت ڕوبەڕووی هێرشەکانی تورکیاش ببێتەوە لە باکوری سوریا.

خەلیل گوتیشی " داگیرکاری تورکیا چی تر هەڕەشە لەسەر داعش ناهێڵێت بەڵکو شانەکانی لە قامشلۆ و حەسەکە و هەمو هەرێمەکە چالاککردۆتەوە" ئەو ئاماژەی بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کرد لە هەر یەک لەو شارانە.

ڕێدور خەلیل گوتیشی " ئێمە هەتا ئێستاش هاوکاری دەکەین لەگەڵ هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆ شەڕی داعش. ئێمە ئێستا لە دوو بەرەوە شەڕ دەکەین: بەرەیەکیان دژ بە داگیرکاری تورکیا و بەرەیەکیش دژ بە داعش."

XS
SM
MD
LG