Accessibility links

چوار پیاوی بێلانە و بێماڵ لەسەر شەقامەکانی نیویۆرک دەکوژرێن


پۆلیس دەڵێت شەوی هەینی لەسەر شەممە پیاوێکی بێلانەو ماڵ لە شاری نیویۆرکبە بۆرییەکی ئاسن هێرشی کردۆتە سەر کەسە بێماڵەکانی تری وەکو خۆی لە کاتێکدا کە لە خەودا بوو، چوار کەسی کوشتووەو پێجهەمیشیان بە سەختی بریندارە.

ئەو گومانبارە تەمەن 24 ساڵانە ئێستا دەستگیر کراوە بەڵام هێشتا تاوانەکەی بەسەردا ساغ نەبۆتەوە. کاربەدەستان دەڵێن پۆلیس ئەو پارچە ئاسنەی دۆزیوەتەوە کە لە دەمی دەستگیرکردنەکەی هێشتا بەدەست گومانبارەکەوە بووە.

بەرپرسی لێکۆڵینەوەی باشوری مەنهاتن مایکڵ بلاداسانۆ ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لە ئێستادا وا دیارە ئەو هەنگاوە تەنها هێرشی هەڕەمەکی بووە، لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە قوربانییەکان بەهۆی نژاد یان تەمەن یان هەر شتێکی ترەوە کرابن بە ئامانج."

قوربانییەکان کاتێک لە سەر شۆستەکانی ناوچەی چینی مەنهاتن خەوتبوون هێرش کراوەتە سەریان، ئەو ناوچەیەی لە ڕووناکی ڕۆژدا ڕێگەی نییە لێی بڕۆی بەهۆی قەرەباڵغی بەڵام لە شەواندا چۆڵە. پۆلیس نزیکەی کاتژمێر دووی شەو یەکەم تەلەفۆنی بۆ کرابوو لە دەمی یەکێک لە هێرشەکاندا. کاتێک گەیشتبوونە شوێنی ڕووداەکە پیاوێک لە سەر شەقامەکە کوژرابوو و یەکێکی تریش زۆر بە سەختی بریندار بوو. پاشان بە ناوچەکەدا گەڕانیان دەستپێکرد و تەرمەکانی تریشیان دۆزییەوە.

XS
SM
MD
LG