Accessibility links

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هۆشداری هه‌ڵگیرسانی شه‌رێكی سه‌رتاسه‌ری دەدەن


هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پاڵپشت ده‌كرێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند: هیچ دوو دڵییه‌كیان نیه‌ له‌ گۆڕینی هه‌ر هێرشێكی بێ پاساوی توركیا بۆ شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری،به‌مه‌به‌ستی به‌رگری كردن له‌ناوچه‌كانیان له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.

پێشتر سه‌رۆكی توركیا (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ڕایگه‌یاندبوو: كه‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به‌ جێ به‌جێ كردنی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ڕێگای وشكانی و ئاوییه‌وه‌ له‌ڕۆژی شه‌ممه‌ یان یه‌كشه‌ممه‌ بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له‌ سوریا.

ڕۆیته‌رز

XS
SM
MD
LG