Accessibility links

سەرۆک وەزیری یۆنان هۆشداری دەدات شیانی شەپۆلێکی نوێی کۆچبەران لە تورکیاوە بەرەو وڵاتەکەی هەیە


سەرۆک وەزیری یۆنان کریۆکۆس میتسۆتاکیس ڕۆژی هەینی داوای لە تورکیا کرد بەرپرسیارێتی شەپۆلێکی نوێی کۆچکردنی پەنابەران بەرەو یۆنان بگرێتە ئەستۆ و ڕێککەوتنی نێوان ئەوروپا و تورکیا بخاتەوە کار بۆ ئەوەی ئەسینا بتوانێت پرۆسەی گێرانەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی پەنابەرێتییان پێنەدراوە خێرا بکات.

یۆنان کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆر بەهۆی ئەوەی وەکو دەروازەی ئەورپایە بۆ ئەو پەنابەرانەی لە کەنارەکانی تورکیاوە بەرەو ئەورپا دەڕۆن.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێجشەممە ڕایگەیاند ئەو کەسانەی بە ڕێگای تورکیاوە دەنە یۆنان زۆربەی خێزانە ئەفغانی و سوریاییەکانن کە لە مانگی 9 دا ژمارەیان گەیشتە 10 هەزارو 258 کەس. دەشڵێت ئەمە زۆرترین ژمارەیە لەوەتای ساڵی 2016 کاتێک کە ژمارەی پەنابەران تۆماریان شکاند.

تورکیا نزیکەی پێشوازی لە نزیکەی 3 ملیۆن و شەش سەد هەزار پەنابەر کردووە کە زۆربەیان لە سوریای دراوسێوە ڕۆشتوون .

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەرەتای مانگی 9 هەڕەشەی کرد ڕێگە بدات شەپۆلێکی تری پەنابەر بەرەو ئەروپا بڕۆن ئەگەر هاوکاری نێونەتەوەیی پێ نەگات.

ئانکەرە هەوڵ دەدات ناوچەیەکی ئارام لە ناو سوریا دروست بکات بۆ ئەوەی پەنابەرەکان بتوانن بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان. بەڵام پاش گڕێکی کوشندە کە لە کەمپی پەنابەرانی دوورگەی لیسبۆسی یۆنان لە 29 ی مانگی 9 بەربوو، ئەسینا بەڵێنی دا 10 هەزار پەنابەری کە مافی پەنابەرێتی نایانگرێتەوە هەتا کۆتایی ساڵی 2020 بگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا.

XS
SM
MD
LG