Accessibility links

کاریگەری قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەسەر ئەوانەی مەریوانا بۆ چارەسەری تەندروستی بەکاردەهێنن


لە سەرەتای قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ماساچوسێتس لورا لی مەدریرۆس، نەخۆشێکی کە مەریوانا بۆ مەبەستی چارەسەرکردن بەکار دەهێنێت، نیگەرانیەکانی دەستیپێکرد.

ئەو گەنجە تەمەن 32 ساڵە دووچاری نەخۆشی خەمۆکی پاش کارەسات بووە بەهۆی ڕووداوێکی کە بە منداڵی بەسەریا هاتووە. بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دڵەڕاوکێیەی کە زوو زوو دووچاری دەبوو ئەو پشتی بە جگەرەی ئیلیکترۆنی دەبەست کە مەریوانای لە دەرمانخانە وەردەگرت و تێی دەکرد بۆ ئەوەی ئارامی بکاتەوە.

هەرچەندە ڕێگەی تر هەیە بۆ بەکارهێنانی مەریوانا بەڵام زۆربەی جار نەخۆشەکان پشیان بەو دەزگا ئیلیکترۆنییە دەبەست کە پێی دەوترێت ڤێپ بۆ بەرکارهێنانی مەریوانا.

لورا لی مەدریرۆس کە ڤێپەکەی لە نێو جانتاکەی دادەنێت بۆ کاتی پێویست دەڵێت ئێستا تەنها یەک کارتریج ( سنجان)ی ماوە.

تامی جۆراو جۆری جگەرەی ئەلیکترۆنی لە جامخانەی دووکانێکی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە شاری نیویۆرک
تامی جۆراو جۆری جگەرەی ئەلیکترۆنی لە جامخانەی دووکانێکی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە شاری نیویۆرک

ولایەتی ماساچوسێتس هەمو کەرەستەیەکی ڤێپی قەدەغە کردووە جا چئەوانەی بۆ نیکۆتین بەکاردێن یان بۆ حەشیشە. ئەم قەدەغەکردنەش بەهۆی نیگەرانی ڕژدی تەندروستیەوە هاتە ئاراوە.

فەرمانڕەوای ولایەتەکە چارلی باکەر کە کۆمارییە، دەڵێت ئەو قەدەغەکردنە بەلایەنی کەم بۆ چوارمانگ بەردەوام دەبێت هەتا ڕێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر.

زیاتر لە 800 حاڵەتی نەخۆشی سی پەیوەندیدار بە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە لە سەرانسەری ئەمەریک تۆمار کراوە کە 12 کەس لەوانە گیانیان لەدەست داوە. چاوەڕوان دەکرێت ژمارەکە زیاتریش بکات.

پیاوێک لە لەندەن جگەرەی ئەلیکتریک دەکێشێت
پیاوێک لە لەندەن جگەرەی ئەلیکتریک دەکێشێت

زیاتر لە سێ بەشی ئەو کەسانەی کە دووچاری هەوبوونی سییەکان بوون جگەرەی ئەیلیکترۆنی جۆری THCیان کێشاوە کە ماددەی مەریوانای تێدایە. زۆربەی ئەوانە لە بازاری ڕەش کڕیویانە.

بە پێی یاسای فێدڕاڵی لە ئەمەریکا مەریوانا نایاساییە، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە ولایەتەکان ڕێگەی بەکارهێنانی بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی دەدەن و هەندیکیش ڕێگە دەدەن بۆ مەبەستی ئاسایش بەکاربێت.

ماساچوسێتس یەکێکە لەو 10 ولایەتەی ئەمەریکا بۆ هەردوو مەبەست مەریوانا ڕێگەی پێدراوە. هەروەها لە واشنتنی پایتەختیش.

هەندێک لە بەکارهێنەرانی مەریوانا تەنانەت بەر لە قەدەغەکردنەکەش ڤێپیان بەکارنەهێناوە زۆربەی جار بەهۆی ڕێنماییەکانی پزشکەوە کە پێیان وتراوە ماددە ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر سییەکان و ئەمەش مەترسیدارە.

دکترۆ ڕیان زاکلین لە سالم ماساچوسێتس دەڵێت " من هەمیشە بە نەخۆشەکانی خۆمم گوتووە ڤێپ خراپە بۆ سییەکان و کاریگەری درێژدەمی دەبێت. چونکە نازانیم چی تێدەکرێت."

هەندێک لە نەخۆشەکان ڤێپیان پێ باشتر بوو چونکە ئاسانترە لە سوتانی گەڵای مەریوانای ئاسایی. ئامێرەکە بچووکە بۆنەکەشی کەمترەو کاریگەریشی خێراترە. شتێکە دەتوانیت لەگەڵ خۆت بیگێڕیت.

زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە مەریوانا بۆ مەبەستی تەندروستی بەکاردەهێنن ئێستا داوا لە پزشکەکانیان دەکەن شێوازیکی مەریوانایان بۆ بنوسن کە بتوانن بیخۆن لە بری ئەوەی بیکێشن. ئەمەش شلەمەنییەکە کە دەشێ بخرێتە سەر. بەڵاممەدریرۆس ئەمەی پێ باش نییەو پێی وایە کاتی پێدەوێت تا کاریگەری هەبێت. ئەو پێی وایە دەبوایە بەر لە قەدەغەکردنی ئامێرەکە کات بدرایە بەو کەسانەی کە بەمەبەستی چارەسەری بەکاری دەهێنن ئەوەندە بکرن کە تا یاسای نوێ کاریگەر دەبێت بەشیان بکات.

جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ساڵی 2006 وە لە ئەمەریکا و کەنەدا دەفرۆشرێت و هەندێک جار هاوکار بووە بۆ تەرک کردنی جگەرەی ئاسایی.

سەرەڕای ئەوەی لە کەنەدا فرۆشتنی ئەو جۆرە جگەرەیە بە گەنجان قەدەغەیە بەڵام لەم چەند ساڵەی دوواییدا بەکارهێنانی لەناو گەنجەکاندا زۆر بەربڵاو بووە.

نێوەندی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی لە ئەمەریکا بەم دوواییانە ڕایگەیاند زیاتر لە 450 حاڵەتی هەوکردنیکۆئەندامی هەناسەدان بەهۆی ئەو جۆرە جگەرەیەوە تۆمار کراوە و لە هەندێک باردا بۆتە هۆی گیانلەدەستانی نەخۆشەکە.

ویلایەتی نیویۆرک بوو بە یەکەم شوێن هەر پاش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان لەسەر زیانەکانی ئەم جۆرە جگەرەیە لەهەفتەی ڕابوردوو دەستبەجێجگەرەی ئەلیکترۆنی بەتام و بۆنی قەدەغەکرد.

XS
SM
MD
LG