Accessibility links

هێرشی حوسییەکان بۆ سەر لیوایەکی عەرەبستانی سعودیە


حوسییەکانی یەمەن دەڵێن هێرشێکی فراوانیان دژ بە عەرەبستانی سعودیە ئەنجام داوە و تیایدا سەدان سەربازو ماشێنی لەشکرییان گرتووە.

بەڵام عەرەبستانی سعودیە ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

گوتەبێژی حوسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لیوایەکی هێزی دوژمن نزیکەی 72 کاتژمێک بەر لە ئێستا لە نزیک هەرێمی نیجران کەوتنە بەرهێرشێک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی تیادا بەکار هاتبوو."

کەناڵی تەلەفیزیۆنی حوسییەکان ئەلمەسیرە لە زاری گوتەبێژەکەی حوسییەکانەوە دەڵێت " بزوتنەوەی حوسی بەهەزاران سەربازی دوژمنی کە ژمارەیەک ئەفسەری لەشکری سعودیشی تێدایە دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر دەیان ماشێنی لەشکریدا گرتووە."

وتەبێژی هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە لێدوانی حوسییەکانی پەسەند نەکردووە و ئامادە نەبووە بۆ ڕوونکردەوەی زیاتر بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز.

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش دەڵێت نەیتوانیوە لەلایەنێکی سەربەخۆ ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.

توندوتیژییەکەی یەمەن هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان و کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکان بنکۆڵ دەکات.

XS
SM
MD
LG