لە شاری دهۆک ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی ناوچە کوردییەکانی تورکیا لەگەڵ بەڕێوەبەرو کۆمپانیا گەشتوگوزارییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆڕێکی گەشتوگوزارییان ئەنجام دا.
بەشداربووانی ئەو کۆڕە سونگیان خستە سەر گرنگیپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو کۆمپانیایانە.
زەکەریا ئەحمەد کە خاوەنی کۆمپانیایەکی گەشتوگوزارییە لە شاری وان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە هەوڵ دەدەن سەرنجی خەڵکی ڕاکێشن بەلای شاری وان وەکو شوێنێکی گرنگی گەشتوگوزاری.
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لەوێ ئامادە بوو و ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کرد.