Accessibility links

سەرچاوەیەکی تایبەت: نوێنەری ترامپ بۆ ئۆکرانیا دەستیلەکارەکەی کێشاوەتەوە


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ناو ئەمەریکا لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕادەگەیەنن نوێنەری تایبەتی سەرۆک ترامپ بۆ ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی دەستیلەکارەکەی کێشاوەتەوە.

ڕاپۆرتەکان دەڵێن کورت ڤۆلکەر پاش کۆبونەوەکەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ دەستیلەکارەکەی کێشایەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی داوکاری ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

ڤۆڵکەر لە زانیارییە دزەپێکراوەکاندا ناوی هاتووە کە بوون بەهۆی لێکۆڵینەوە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆک ترامپ. لەو زانیاریانەدا دەڵێت ڤۆلکەر یارمەتی ڕێکخستنی کۆبونەوەی پارێزەری تایبەتی ترامپ، ڕوودی جولیانی و کاربەدەستانی ئۆکرانیای داوە.

لەو زانیارییە دزەپێکراوانەدا هاتووە ترامپ لە 25 ی مانگی 7 هەوڵی بەدەستهێنانی هاوکاری سەرۆکی ئۆکرانیای داوە بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەسەر جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جۆ بایدن و هەنتەر بایدنی کوڕی.

XS
SM
MD
LG