Accessibility links

یەکەم حاڵەتی گرفتی کۆئەندامی هەناسە بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە کەنەدا تۆمار دەکرێت


دووابەدووای بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و گیان لەدەستدانی 7 کەس، کەنەدا ڕایگەیاند یەکەم حاڵەتی ئەو نەخۆشییە بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە ڕۆژی چوارشەممە تۆمار کراوە.

بنکەی تەندروستی Middlesex ی لەندەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " گەنجێک بەهۆی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی زۆر بە دوژواری دووچاری نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەدان بووە."

کارمەندی تەندروستی کرستۆفەر ماکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەریدا گوتی خوێندکارێکی دوواناوەندی شاری لەندەن لە ولایەتی ئۆنتاریۆ کە ڕۆژانە جگەرەی ئیلیکترۆنی بەکار دەهێنا ئێستا ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپەو لە نەخۆشخانەیە. ئەو گوتیشی " ئەوەندەی ئێمە بزانین ئەمە یەکەم حاڵەتی پەیوەستە بە جگەرەی ئەلیکترۆنی لە کەنەدا کە ڕاگەیەندرابێت."

جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ساڵی 2006 وە لە ئەمەریکا و کەنەدا دەفرۆشرێت و هەندێک جار هاوکار بووە بۆ تەرک کردنی جگەرەی ئاسایی.

سەرەڕای ئەوەی لە کەنەدا فرۆشتنی ئەو جۆرە جگەرەیە بە گەنجان قەدەغەیە بەڵام لەم چەند ساڵەی دوواییدا بەکارهێنانی لەناو گەنجەکاندا زۆر بەربڵاو بووە.

نێوەندی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی لە ئەمەریکا بەم دوواییانە ڕایگەیاند زیاتر لە 450 حاڵەتی هەوکردنیکۆئەندامی هەناسەدان بەهۆی ئەو جۆرە جگەرەیەوە تۆمار کراوە و لە هەندێک باردا بۆتە هۆی گیانلەدەستانی نەخۆشەکە.

ولایەتی نیو یۆرکی ئەمەریکا بوو بە یەکەم شوێن هەر پاش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان لەسەر زیانەکانی ئەم جۆرە جگەرەیە لەهەفتەی ڕابوردوو دەستبەجێجگەرەی ئەلیکترۆنی بەتام و بۆنی قەدەغەکرد.

XS
SM
MD
LG