Accessibility links

ئێران گرێبەستێکی 440 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستکردنی کێڵگەی گاز مۆر دەکات


دوو کۆمپانیای ئێرانی ڕۆژی شەممە ڕێککەوتنێکی 440 ملیۆن دۆلارییان مۆر کردووە بۆ دروستکردنی کێڵگەی گاز لەو ناوچە هەستیارەی کەنداو و وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت ئەمەش دوژمنی ڕاستەوخۆ نیشان دەدات کە ئەمەریکا ناتوانێت بە سزاکانی ڕێگری لە وڵاتەکە بکات.

وەزیری نەوتی ئێران بیژان نامدار زەنگەنێ گوتی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان دوو کۆمپانیای حکومی، کۆمپانیای نەوتی و گازی پارس و کۆمپانیای پیترۆپارس ئەنجام دراوە بۆ بەرهەمهێنانی کێڵگەی بالال یەکەم ڕێککەوتن دەبێت لە چەندین ڕێککەوتنی تر.

ئاڵۆزییەکان لە ساڵی ڕابوردۆوە لە کەنداو زیادیان کرد لەو کاتەوەی کە ئەمەریکا سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا پاش ئەوەی کە یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی ناوکی ئێران کشایەوە.

زەنگەنێ دەڵێت " مۆرکردنی ئەم گرێبەستە دەستپێکی پرۆسەکەیە".

ئەو وەزیرە ئێرانییە گوتیشی " ئەمە نیشانەی ئەوەیە سەرەڕای ئەوپەڕی سزاکان ئێمە هێشتا بەردەوامین، ئێمە زیندوین ئێمە چالاکین و کاردەکەین بۆ پیشەسازی نەوتی ئێران."

ئەو گوتیشی " سزاکان نەیانتوانیوە پێشوەچوونەکان و گەشەسەندنی پیشەسازی نەوتی ئێران ڕابگرن."

XS
SM
MD
LG