Accessibility links

عەبدوڵا حیجاب: ڕەخنەی لەئێستادا لەتورکیادا هەیە بەرامبەر ڕێبازێکە وڵات بەرەو مەترسی بەهێزبوونی دیکتاتۆریەت دەبات


عه‌بدوڵا حیجاب

لەتورکیادا دۆخێکی سیاسی هاتوەتە پێشەوە ڕەخنەی تووند لەسەرۆکی ئەو وڵاتە ڕەجەب تەیب ئۆردوغان دەگیرێت سەبارەت بە سیاسەتەکانی چ لەناوخۆداو چ لەسەر ئاستی دەرەوە، ئایا ئەو ڕەخنانە تەنها دژایەتیکردنی پارتەکەی ئۆردوغانە یاخود زەنگی مەترسیە کە ئۆردوغان تورکیا بەرەو داهاتویەکی نادیار دەبات؟.

سەرۆکی جەهەپە, ئۆردوغان بە پشتیوانی گرووپە تیرۆرستیەکان توومەتبار دەکات، ئایا ئەم تومەتبارکردنە هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەئۆردوغان دەگۆڕێت؟.

ئایا دورکەوتنەوەی ئەندامانی پارتەکەی ئۆردوغان (داد و گەشەپێدان) کاریگەری گەورەی لەسەر داهاتووی دەسەڵاتی ئەو پارتە دەبێت؟.

ئۆردوغان لەپرسی ئاوارەکانی سوریادا فشاری لەسەر ئەوروپا دانابوو، ئێستا دەنگ بەرزبۆتەوە کە سیاسەتی ئۆردوغان بەرامبەر بەسوریا ئەگەری هەیە ئاواری زیاتر ڕوو لەتورکیا بکات کە ژمیارەیان بە 3 ملێۆن مەزەندە دەکرێت، ئایا ئەوروپا لە ئەگەری ئەو مەترسیە بێدەنگ دەبێت؟.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب کردوە شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەڕێز حیجاب دەڵێت " ئەو ڕەخنەیەی لەئێستادا لەتورکیادا هەیە بەرامبەر بە کەسی ئۆردوغان نیە، بەڵکوو ڕەخنە بەرامبەر ڕێبازێکە وڵات بەرەو داخرانێکی سیاسی و تورکیا بەرەو شوێنێک دەبات مەترسی بەهێزبوونی دیکتاتۆریەتی تێدا دیار دەبێت".

هەەروها دەڵێت "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگای لەوە هەیە ئۆردوغان لەئاڵۆزیەکانی ناوچەکدا لایەنێکی گرتوە لەگەڵ ڕۆژئاوا نیە و لەگەڵ خەڵی ناوچەش نیە لەگەڵ کرانەوەی سیاسی و دیموکراسی نیە، بەواتای ئەوەی ئۆردوغان بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ زۆر جار پشتیوانیی کردوە لەو گروپانەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا دروست دەکەن، بەشێوەی ئاشکراش پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان کردوە".

زانیاری زیاتر لە دەقی گفتوگۆکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:18 0:00

XS
SM
MD
LG