Accessibility links

تاڵیبان هێرش دەکاتە سەر هەرێمی فوڕای ئەفغانستان


Farah province, Afghanistan
Farah province, Afghanistan

بەرپرسانی ئەفغانی وتیان چەکدارانی تاڵیبان هێرشێکی گەورەیان کردۆتە سەر هەرێمی فوڕا لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە، ئەمەش لە نوێترین هێرشی تاڵیبان لەم چەند ڕۆژەی دواییدا کە ناوەندەکانی هەرێمەکان و کابوڵی پایتەختیان کردە ئامانج.

سەرەڕای ئەوەی ڕەشنوسی ڕێکەوتنێکی ئاشتی هەیە لەنێوان ئەمەریکا و بەرپرسانی تاڵیباندا، هێشتا توندوتیژییەکان باڵیان کێشاوە بەسەر ئەفغانستاندا. ئەگەر هاتوو ڕێکەوتنەکە واژۆ بکرێت ئەوا ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەکشێنەوە و لەبەرامبەردا دەبێت تاڵیبان بەڵێن بدات ڕێگە نەدات گروپە توندڕەوەکان وڵاتەکە بەکاربهێنن بۆ پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.

وتەبێژی پۆلیسی فوڕا وتی چەکدارانی تاڵیبان گڕیان بەرداوەتە شوێنێکی سەربازیی سوپا، ئەمەش دوای کۆمەڵێک هێرشیان بۆ سەر ژمارەیەک خاڵی سەربازی لەدەوروبەری فوڕا.

وتیشی " تاڵیبان هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵی بەندینخانەکە بکات بەڵام هێزەکانی ئاسایش بەرپەرچیان دەدەنەوە."

ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆی فوڕا شا مەحمود نعێمی وتی شەقامە سەرەکییەکان چۆڵن و لە دەوروبەری ناوچەکە تەقە هەیە.

سەرەڕای ئەوەی بەرپرسێکی باڵای ئاسایش لە کابوڵ وتی فوڕا هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدایە، بەڵام تاڵیبان دەستی گرتووە بەسەر کۆمەڵێک شوێنی شارەکەدا، لەوانەش خوێندنگایەک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG