Accessibility links

پاش شکستەکانی بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەروپا بۆری جۆنسن داوای هەڵبژاردن دەکات


سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی چوارشەممە داوای هەڵبژاردنێکی بەپەلەی لە 15 ی مانگی 10دا کرد پاش ئەوەی ئەو یاسادانەرانەی کە هەوڵ دەدەن ڕێگە بگرن لە دەرچوونی بێ ڕێککەوتنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بوون بەهۆی شکستێکی شەرمەزارانە بۆی لە پەرلەمان کە وایان نیشان دا هەوڵ دەدات خۆی بدات بە بەدەست یەكێتی ئەوروپاوە.

هەنگاوەکەی پەرلەمان دەرچوونی بەریتانیا هەر دەهێڵێتەوە، بە شیانی دەرەنجامەکانیشیەوە هەر لە دەرچوونێکی کارەساتاوی بە بێ ڕێککەوتنەوە بگرە هەتا دەگاتە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پرۆسەکە.. هەردوو دەرەنجام مایەی پەسەند کردن نابێت بۆ دەنگدەرانی بەریتانیا.

هاوپەیمانییەکی یاسادانەرانی ئۆپزسیۆن بە پشتیوانی 21 ئەندامی پارتی پارێزکارانی خودی جۆنسن ڕۆژی سێشەممە بڕیارێکی حکومەتیان هەڵوەشاندەوە بۆ هەوڵی دەربازکردنی ئەو یاسایەی کە فشار دەبات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەروپا.

جۆنسن بەڵێنی دا هەرگیز دەرچوونی بەریتانیا لە 31 ی مانگی 10 زیاتر درێژ نەکاتەوە و وەکو بەرەنگاربوونەوەی ئۆپزسیۆنەکەی لە پارتی کار قایل بوو بۆ هەڵبژاردن لە 15 ی مانگی 10.

هەرچەندە ئەو پێویستی بە پشتیوانی دوو لەسەر سێی یاسادانەران هەیە و پارتی ئۆپزسیۆنیش یەکگرتوون لە خواستەکەیان لەوەی بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیا نەبنەوە بەر لە هەڵبژاردن.

XS
SM
MD
LG