Accessibility links

وێنەی تویتێکی سەرۆک ترامپ پرسیار لەسەر ئاشکرا کردنی چاودێری نهێنی ئەمەریکا دروست دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی وێنەیەکی لە تویتەردا بڵاو کردۆتەوە وا دەدەکەوێت شوێنی هەڵدانێکی سەرنەکەوتووانەی مانگی دەستکردنی ئێرانە بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەمەش ئەو پرسیار لەسەر ئەگەرو نەگەری ئاشکراکردنی چاودێری نهێنی ئەمەریکا دێنێتە ئاراوە.

ئەو وێنە ڕەش و سپییە شوێنی ئاگری هەڵدانەکە لە نێوەندی واڵایی باکوری ئێران نیشان دەدات کە وا دەرەکەوێت زیانی گەیاندووە بە دەزگای هەڵدان بۆ واڵایی.

سەرۆک ترامپ لە تویتەکەیدا ئاماژە بە شوێنەکە دەکات و دەڵێت ئەمەریکا دەستی نەبووە لەو " ڕووداوە کارەساتاوییە لە هەوڵەکاندا بۆ دواین هەڵدان لە بنکەی والایی سیمنان لە ئێران".

پاشان هەر لە ڕۆژی هەینی لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران لە کۆشکی سپی سەرۆک ترامپ بەرگری کرد لە بڵاو کردەوەی ئەو وێنەیە لە هەژمارەی تویتەری خۆیدا و سوربوو لەسەر ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هیچ پەیوەندی بەو ڕووداوەوە نەبووە.

ترامپ گوتی " ئێمە وێنەکەمان هەبوو و منیش بڵاوم کردەوە کە مافێکی تەواوم هەبوو بۆ بڵاوکردنەوەی."

ئەو گوتیشی ئێرانییەکان " هەوڵیان دا موشەکێکی گەورە ڕەوانەی واڵایی ئاسمان بکەن بەڵام بەباشی ئەنجام نەدرا ئەمەش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە."

XS
SM
MD
LG