Accessibility links

بەهۆی لافاو داڕمانی زەوی 42 کەس لە هندستان گیان لەدەست دەدەن


کاربەدەستانی هندستان دەڵێن بەلایەنی کەم 42 کەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی داڕمانی زەوی و لافاو کە بەهۆی بارانێکی زۆرەوە ڕوویاندا.

کاربەدەستانی فریاکەوتن دەڵێن 100 هەزار کەس لە ناوچەکە گوازراونەتەوە. بارانە زۆرەکە و لافاو زیاتر ولایەتی کرێلای هندستانی گرتۆتەوە بەڵام کارێکی زۆری کردۆتە سەر ولایەتەکانی کارناتکا و ماهاراشتراش.

لە مانگی شەش بۆ مانگی نۆ لە هندستان وەرزی باران بارینە، هەرچەندە جووتیاران پشت بەو بارانە توندە دەبەستن، بەڵام زۆر جار بارانەکە دەبێتە هۆی وێرانی و مردنی دەیان کەس.

XS
SM
MD
LG