Accessibility links

سەردانی سەرۆک ترامپ بۆ دەیتۆن و ئێل پاسۆ مشتومڕی لێ دەکەوێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە سەردانی شاری دەیتۆن لە ولایەتی ئۆهایۆ و شاری ئێل پاسۆ لە تێکساس دەکات. ڕۆژانی کۆتایی هەفتەی ڕابوردوو بەهۆی تەقەکردن 31 کەس لە هەردوو شوێنەکە کوژراون. زۆربەی دانیشتوانی کە سەرۆک تراپ تاوانبار دەکەن بەهۆی هاندانی توندوتیژی داوای لێ دەکەن خۆی دوور بگرێت و سەدانەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

کاربەدەستانی کۆشکی سپی دەڵێن سەردانەکەی ترامپ هاوشێوەی هەمان ئەو شوێنانەی تر دەبێت کە لە ڕابوردوودا پاش کارەساتەکانی کوشتنی بە کۆمەڵ سەردانی کردوون بۆ هاوخەمی دەربڕین، لە ناویاندا ئەوەی پارکلاند فلۆریدا و لاس ڤێگاس کە سەرۆک و خانمی یەکەم چوون بۆ کات بەسەربردن لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان.

گوتەبێژی کۆشکی سپی هۆگن گدلی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند " ئەوەی کە سەرۆک دەیەوێت بیکات چوونە بۆ ناو ئەو کۆمەڵگایانەو هاوخەمی خۆی دەربڕێت، نزایان لەگەڵدا بکات و سەرەخۆشیان لێ بکات لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت سوپاسی ئەو هێزانە بکات کە سەرەتا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکان و گیانی خۆیان خستە مەترسییەوە."

شارەوانی دیموکراتی شاری دەیتۆن، نان والی ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی کە نیگەران بوو لەسەر لێدوانەکەی تراپ پاش هێرشەکان، بەڵام پێشوازی لە سەرۆک دەکات بۆ شارەکەی، بەو هیوایەی سەردانەکەی بەهاکان زیاد بکات و هاوکاری کۆمەڵگاکەمان بکات.

لە ئیل پاسۆ ژمارەیەک لە دانیشتوان و یاسادانەرە دیموکراتە خۆجێهیەکان دەڵێن پێشوازی لە سەرۆک ناکەن و داوا دەکەن خۆی دوور بگرێت. بێتۆ ئۆڕۆرک کاندیدی سەرۆکایەتی دیموکراتەکان کە بە فەرمی لە کۆنگرێس نوێنەرایەتی ئێل پاسۆیکرد ڕایگەیاند لێدوانەکانی ترامپ ڕاستەوخۆ بوو بەهۆی کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆژی شەممە و داوای لە ترامپ کرد سەردانەکەی بۆ شارەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

هەرچەندە شارەوانی ئێل پاسۆ دوو مارگۆ دەڵێت پیشوازی لە ترامپ دەکات بۆ شارەکەی و گوتی " ئەو سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، ئەمەش بەهایەکە، من ئەرکی خۆم بەجێ دەگەیەنم وەکو شارەوانی ئێل پاسۆ لەگەڵ سەرۆکدا کۆدەبمەوە و تاوتوێی پێدوایستیەکانی ئەم کۆمەڵگەیەمانی لەگەڵدا دەکەم."

XS
SM
MD
LG