Accessibility links

بڕیاری هندستان سەبارەت بە کەشمیر


وەزیری کاروباری ناوخۆی هندستان ئەمڕۆ ستایشی دەکردنی ئەو یاسا مێژوییەی کرد سەبارەت بە خستنی هەرێمی کەشمیر بۆ ژێر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی هندستان ، ئەمەش هاوکاتی ئەوەی نیودهلی فشاری خۆی بۆ سەر جودابیران لە هەرێمی نائارامی کەشمیری زۆرینە موسڵمان زیاد کردووە.

هاوکات سێ ڕابەری سیاسی پایەبەرزی لە کەشمیر دەستگیرکرد بە تۆمەتی ئەوەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی وئارامی ناوچەکە، ئەمەش بە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ئەمیت شا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند سەرۆکی وڵات ڕەوشی ئۆتۆنۆمی بۆ هەرێمی کەشمیر هەڵوەشاندەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە خانەی ژوروی پەرلەمان لە درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە پرۆژە یاساکەی پەسەندکرد. وەزیری کاروباری نێوخۆی هندستان ئەمیت شا ، یاریدەدەرێکی بەهێز و کەسێکی نزیکی سەرۆک وەزیرانی هندستان نارێندرا مودییە ڕایگەیاند ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەوشی ئۆتۆنۆمی بۆ هەرێمی کەشمیر ، دەبێت بە وشەی زێڕێن لە مێژوی هندستاندا بنوسرێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە ئەمیت شا بە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی گوت؛ ئەم پەرلەمانە مەزنە ڕوانگەی خۆی لەسەر یەکێتی و یەکپارچەیی هندستان ، ئەمە جارێکی تر تاوتوێی یاسایەک دەکات کە هەرێمی جەمۆ کەشمیر زیاتر لە ئامێزی هندستان دەگرێت بۆ چەندان نەوەی داهاتوو.

XS
SM
MD
LG