Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەرگری لە هەڵوێستی خۆی لەمەڕ دانانی باج لەسەر کاڵای چینی دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بابەتەکانی پەیوەست بە چین بە باشی دەڕۆن و سور بوو لەسەر ئەوەی کڕیارانی ئەمەریکا باجی ئەو هاوردانە نادەن کە ئەو سەپاندویەتی بەسەر کاڵاکانی لەو وڵاتەوە دێن، هەرچەندە شارەزایانی ئابوری دەڵێن ئەمەریکاییەکان نرخەکەی دەدەن.

ترامپ لە تویتێکدا دەڵێت " شتەکان لەگەڵ چیندا زۆ بەباشی بەڕێوە دەچن. ئەوان دەیان ملیار دۆلارمان دەدەنێ، ئەمە بەهۆی کەمبوونەوەی بەهای دراوەکەیان و پارەیەکی زۆر دەخەنە بازارەوە بۆ ئەوەی سیستەمەکەیان کار بکات. هەتا ئێستا کڕیارانی ئێمە هیچ نادەن، و هیچ هەڵاوسانێک ڕووی نەداوەو. و حکومەتیش یارمەتی نەداوە."

ئەو بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتە ڕوو دەشڵێت، وڵاتان داوای وتووێژ دەکەن " لەسەر ڕێککەوتنی ڕاستەقینەی بازرگانی ئەوان نایانەوێت لەلایەن ئەمەریکاوە باجی گومرگ بخرێتە سەریان."

ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە لەپڕ بڕیاری دا لەسەدا 10ی باجی گومرگ بخاتە سەر بڕی 300 میار دۆلار هاوردەی چینی، ئەمەش بوو بەهۆی سەرنجڕاکێشانی بازاری دراوی و کۆتایی هێنان بە ئاگربەستی یەک مانگەی بازرگانی.

ڕۆژی هەینی چینیش بەڵێنی دا وەڵام بداتەوە.

XS
SM
MD
LG