ڕۆژی شەممە پێنجهەمین ساڵیادی هێرشەکانی داعشە بۆ سەر ئێزیدییەکان لە عێراق کە هەزاران کەسی تیادا کوژرا و ڕفێندرا.
لە 3 ی مانگی هەشتی ساڵی 2014 هێرشەکە داعش بۆ سەر شەنگال، ناوجەرگەی ناوچەی ئێزیدییەکان، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی مت کرد و بووە مایەی ئەوەی ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی دژ بە داعش ئەنجام بدات و بە ڕێگای ئاسمانی دەستبەجێ کەرەستەی پێویستی ژیان بگەیەنێت بە هەزاران کەسی کە لەسەر چیاکە بە گەرمای هاوین گیریان خواردبوو.
لەم ڕۆژەدا ئێزیدییەکان لە سەرانسەری جیهان یادی قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەنەوە.
پێنج ساڵ پاش کارەساتەکە ڕۆژی شەممە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنێکی نائاساییدا تاووتوێی پرۆژە بڕیارێکی کرد کە زیاتر لە ساڵێکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بۆ دیاریکردنی ئەو ڕۆژە وەکو ڕۆژی جینۆسایدی ئێزیدییەکان و بڕیارکە بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕەکەیدا ڕایگەیاندووە "مهبهست له دهرچوواندنی ئهو بڕیاره بهدیهێنانی دادپهروهری و دابینكردنی ماف و ئیمتیازات و قهرهبووكردنهوهو كهمكردنهوهى ئاسهوارى تاوانهكانی كۆمهڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییهكان و زیندووراگرتن و رێزلێنانه له قوربانییهكانی ئهو كارهساته".