Accessibility links

برا بچووکی هێرشبەرەکەی مانچستەر لە مانگی 11 دادگایی دەکرێت


دادگایەکی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دا براکەی سەلمان عوبەیدی، هێرشبەرەکەی مانچستەر، لە مانگی 11 دادگاییکردنی دەستپێدەکات بە تۆمەتی ئەوەی دەستی هەبووە لەو هێرشەی لە ساڵی 2017 ئەنجام دراو 22 کەسی تێدا کوژران. ئەمەش پاش ئەوەی لە لایەن لیبیاوە ڕادەستکرایەوە.

هاشم عوبەیدی تەمەن 22 ساڵان تۆمەتبار کراوە بە کڕینی کەرەستەی دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنی و لە تەقینەوەکەدا بەکارهاتبوو، و هەروەها یارمەتی براکەشی دابوو بۆ کڕینی ماشێنێک و دانانی ئەو کەرەستانە لە ناوی.

دادوەر نیگڵ سوینی فەرمانی دا لە 5 ی مانگی 11 لە دادگای تاوانەکان لە لەندەن دادگایی بکرێت.

سەلمان عوبەیدی لە 22 ی مانگی 5 ی ساڵی 2017 لە دەرەوەی کۆنسێرتێکی هونەرمەند ئاریانا گراندێ تەقینەوەیەکی ئەنجام دا لە کاتێکدا کە پشتیوانە گەنجەکانی ئاریانا و دایک و باوکیان لەبەردەم شوێنی کۆنسێرتەکە کۆببونەوە.

هاشم عوبەیدی برا بچووکی بەر لە ڕووداوەکە هەڵات بۆ لیبیا.

چەند ڕۆژێک پاش ڕووداوەکە لە لیبیا دەستگیر کرا بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگە ڕادەستی بەریتانیا کرایەوە.

خێزانی عوبەیدی بە ڕەچەڵەک لیبیاین و لە سەردەمی دیکتاتۆر موعەمەر قەزافی هەڵاتن بۆ بەریتانیا، بەڵام براکانی و باوکیان لە کاتی دەستپێکردنی سەرهەڵدانی لیبیا گەڕانەوە بۆ ئەوێ.

XS
SM
MD
LG