Accessibility links

لێدوانی وەزارەتی بەرگری تورکیا لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە پەکەکە


وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە ماوەی هێرشە ئاسمانییەکانی 17 بۆ 19 ی مانگی حەوت بۆ سەر چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری عێراق 34 چەکداری پەکەکەی " کوشتووە، بریندار کردووە یان دەستگیر کرددووە".

وەزارەتەکە دەڵێت لە 17ی مانگ شانزا چەکدار لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر قەندیل و لە هەژدەی مانگ بۆ ناوچەی خواکورک " کوژراون، بریندار بوون یان دەستگیر کراون."

وەزارەتی بەرگری دەڵێت لە 27 ی مانگی پێنجەوە هەتا ئێستا 255 ئەندامی پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی باکوری عێڕاقدا کوشتووە.

XS
SM
MD
LG