Accessibility links

ئەوروپاییەکان، چین و ڕوسیا لە ڤیەننا لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە


ئۆفیسی ڕێبازی دەرەوەیی یەكێتی ئەوروپا لە بەیانانمەیەکیدا ڕادەگەیەنێت بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕوسیا و چین لە 28 ی مانگی 7 لە ڤیەننا لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکان بۆ هێشتنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەو کۆبونەوەیە لەسەر داوای فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئێران ئەنجام دەدرێت و تیایدا تاوتوێی ئەو بابەتانە دەکرێت کە پەیوەندییان هەیە بە چەسپاندنی هەمو لایەنەکانی ئەو پلانە گشتگیرە.

کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرنامەی گشتگیری هاوبەش ناسراو بە (JCPOA) نێوی فەرمی ڕێککەوتنەکە، لەلایەن سکرتێری گشتی ئۆفیسی ڕێبازی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا هێڵگا شمید بەڕیوە دەبرێت.

XS
SM
MD
LG