Accessibility links

هێرشی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی سعودیە بۆ سەر بنکەی بەرگری حوسییەکان لە نزیک پایتەختی یەمەن


گوتەبێژی هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە کۆلۆنێڵ تورکی ئەلمالیکی دەڵێت سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەلایەنی کەم پێنج بنکەی بەرگری ئاسمانی حوسییەکانیان لە نزیک سەنعای پایتەختی یەمەن تێکشکاندووە. گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ناڕوون ژمارەیەک تەقینەوە لە سەنعان نیشان دەدات کە لە نیوەشەودا ڕوویانداوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە پشتڕاست نەکراوەتەوە و لەلایەن میدیای عەرەبییەوە بڵاو کراوەتەوە زنجیرەیەک تەقینەوە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە نیشان دەدات کە تەقینەوەیەکی گەورەش پاشان دەبیسترێت.

دەزگای ڕاگەیاندنی عەرەبستانی سعودیە لە زاری گوتەبێژی هاوپەیمان تورکی ئەلمالیکیەوە ڕادەگەیەنێت بەلایەنی کەم پێنج بنکەی سیستمی بەرگری ئاسمانی حوسییەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیەوە بۆردومان کراون. مالیکی دەشڵێت لەو هێرشەدا ژمارەیەک موشەکی بالاستیکی حوسییەکانیش لەناوبراون.

ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەتی سعودیش هەر لە زاری مالکییەوە دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکانی نیوەشەو ئامانج بوون بۆ سەر توانای بەرگری و تواناهی هەڵدانی موشەکی حوسییەکان.

XS
SM
MD
LG