Accessibility links

بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا: کوژرانی دیپلۆماتێکی تورک لە هەولێر و کاریگەرییەکانی


بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە شاری هەولێر لە کە ناوچەیەکی ئارامی شارەکە ڕوویدا سی کەس کوژران لە ناویاندا جێگری کۆنسوڵی تورکیا. بە پێی زانیارییە بەراییەکان ئەو دیپلۆماتە مەبەستی سەرەکی هێرش بەرەکان بووە.

تا ئامادەکردنی ئەم بەرنامەیە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان نەگرتۆتە ئەستۆ و هیچ کەسێکیش دەستگیر نەکراوە.

دکتۆر تارق نوری بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر لە وەڵامی پرسیاریکی دەنگی ئەمەریکادا تەنها دەڵێت " وا خەریکی لێکۆڵینەوەین".

سەبارەت بە ڕووداوەکەو کاریگەرییەکانی و هەروەها شێوازی ڕووماڵکردنی هەواڵەکەو دەستڕاگەیشتنی ڕۆژنامەوانان بە زانیارییەکان بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکان میواندارێتی دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری سیاسی نێونەتەوەیی و تورکیا دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:25 0:00

XS
SM
MD
LG