Accessibility links

بوومەلەرزەیەکی بەهێز کالیفۆرنیا دەهەژێنێت


بومەلەرزەیەک بە هێزی 7.1 بەشێکی زۆری کالیفۆرنیای هەژاند و بوو بەهۆی درز لە دیواری باڵەخانەکان و سەر شەقامەکاندا و هەوەها کەوتنەوەی ئاگر. چەند کەسێک بەهۆی ئەوە بوومەلەرزەیەوە بریدنار بوون لە کاتێکدا زەویناسان هۆشداری ئەوەیان داوە کە ڕەنگە هەتا چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەی ئایندە بوومەلەرزەی تریش ڕووبدات.

بوومەلەرزەکەی شەوی هەینی لەسەر شەممە دوابەدوای بوومەلەرزەیەکی ڕۆژی پێنجشەممە بوو کە هێزەکەی 6.4 بوو. بەلایەنی کەم لە 20 ساڵی ڕابوردۆوە هەتا ئێستا ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزە بوو لە کالیفۆرنیا ڕووبدات و نێوەندەکەی لە بیابانی موهاڤی بوو و چەند بوومەلەرزی بچووکی تری بەدووادا هات.

گەردوونناس لوسی جۆنس لە ئینستتوتی تێکنالۆژی کالیفۆرنیا و ڕاوێژکاری پێشووی زانست لە نێوەندی جیۆلۆجی ئەمەریکا دەڵێت شانی ئەوە هەیە کە ماوەی هەفتەی داهاتووشدا بومەلەرزەیەکی تری گەورە لەو شوێنە بداتەوە.

XS
SM
MD
LG