ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند بەلەمێکی کە 86 پەنابەری لە لیبیاوە دەگواستەوە لە دەریای ناوەڕاست نوقوم بوو و تەنها سێ سەرنشین زانراوە کە ڕزگاریان بووە. ئەمەش ڕۆژێک پاش هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر گرتووخانەیەکی لیبیا کە بەلایەنی کەم 44 کەسی تێدا کوژران.
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پەنابەران ناسراو بە IOM ڕایگەیاند ئەو بەلەمە شەوی چوارشەممە لە کەناری ئاوی شاری زەرزیسی تونس نوقم بووە و 82 کۆچبەری کە لە بەلەمەکەدا بوون بێسەروشوێنن. ماسیگرەکان چوار پیاویان دەکردبوو لە ئاوەکە کە یەکێکیان پاشان گیانی لەدەست دا.