Accessibility links

باڵیۆزە نوێیەکانی عەرەبستانی سعودیە بۆ واشنتن و لەندەن دەستبەکاردەبن


هەردوو باڵیۆزی نوێی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بۆ ئەمریکا و بۆ بەریتانیا لە پۆستەکانیاندا دەستبەکاربوون پاش ئەوەی چەند مانگێک عەرەبستانی سعودیە لەو دوو وڵاتەدا باڵیۆزی نەبوو بەهۆی ئەو پشێویانەی ئەو وڵاتە عەرەبیە لەگەڵ ئەو دوو هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەیدا هەبووە لەسەر دۆسێی شەڕی یەمەن و هەروەهاش کوشتنی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشوقچی.

شازادە ڕیمە بنت بەندەر بن سوڵتان، یەکەم باڵیۆزی ژنە لەو شانشینەی کەنداودا و تۆمارەکانی متمانە پێکردنی داوە بە واشنتۆن؛ هاوکات براکەیشی، شازادە خالید بن بەندەر بن سوڵتان بە هەمان شێوە تۆمارەکانی متمانەپێکردنی داوە بە لەندەن.
دەستثیکردنی کارەکانی ئەم دوو باڵیۆزە نوێیەی عەرەبستانی سعودیە لە سەروەختێکی هەستیاردایە و هاوکاتیشە لەگەڵ ئەو ڕەخنە ڕژدانەی لە ڕیاز دەگیرێن لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هەروەهاش داواکردنی ئەوەی سەودا لەشکرییەکان بۆ فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سعودیە ڕابگیرێن. داوای ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سعودیە لە کاتێکدایە کە ڕیاز سەرکردایەتی هاوپەیمانێتییەک دەکات بۆ لێدانی حوثیەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتی یەمەندا.

لە مانگی دووی يابردوودا بوو شازادە ڕیمە بۆ پۆستی باڵیۆزی عەرەبستانی سعودیە دەستنیشان کرا تا جێی شازادە خالید بن سەلمان بگرێتەوە کە کەوتبووە بەر ڕەخنەیەکی زۆرەوە بەهۆی نکوڵیکردنی لەوەی خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی عەرەبستانی سعودیەدا لە ئەستانبوڵ کوژرابێت. دواتر دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە دانیان نا بە کوشتی خاشوقچی لەو کونسوڵخانەیەدا.
باڵیۆزی پێشووی سعودیە بۆ ئەمریکا برای شازادەی تاج موحەمەد بن سەلمانە و ئێستا جێگری وەزیری بەرگری وڵاتەکەیە. دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی و هەندێک وڵاتی تری ڕۆژئاواش لەوبڕوایەدان شازادەی تاج فرمانی کوشتنی خاشقچی نوسەری ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی داوە .

XS
SM
MD
LG